zagros news agency

لە هەولێر شانۆگەریی “پیانۆ” نمایشکرا

شانۆگەریی “پیانۆ» لە نووسین و دەرهێنانی شوان کەریم، بە ناوەرۆکێکی کۆمیدی ئامادە کراوە و چیرۆک و ڕووداوەکانی بە شێوەیەکی هونەری و خەندە ئامێز لەبەردەم بینەراندا دەخاتەڕوو.

ئەم بەرهەمە شانۆییە، یەکەم نمایشی ئێوارەی رۆژی شەمم، لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر، بە ئامدەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان، هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری شانۆ بەڕێوەچوو.

ئەم بەرهەمە شانۆییە بەهاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێرە نمایش دەکرێت.

نمایشەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە چوارچێوەی چالاکییە هونەری و کولتوورییەکاندا پێشکەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

نامە دزەپێکراوەکان لە نێوان بليك لێڤلی و جەستن باڵدۆنی

ART