zagros news agency

شاعیر و نووسەر ئازاد مارف کۆچی دوایی کرد

رۆژی یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری سلێمانی، یەکێک لە قەڵەمە دیارەکانی خۆی لەدەستدا. شاعیر و نووسەر ئازاد مارف سەعید، لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

ئازاد مارف، ئەندامێکی چالاکی لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کورد بوو، بە درێژایی ژیانی خزمەتی بە ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی کرد. 

بە شاعیرێکی هەڵکەوتوو و یەکێک لە قەڵەمە بەبڕشتەکانی کاروانی ڕۆشنبیری کوردستان دەیناسێنن.

لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو، و هەروەها یەکێتی نووسەرانی کورد کرد. کۆچی دوایی ئازاد مارف، کەلێنێکی دیار لە گۆڕەپانی ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردستاندا دروست دەکات و بۆشاییەکی گەورە جێ دەهێڵێت کە پڕکردنەوەی ئاسان نابێت. یاد و ناوی بە خێر بێت و بەرهەمەکانی چرای ڕێگای ڕۆشنبیران بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماهیر زەین بەرهەمێک بە کوردی بڵاودەکاتەوە

ART

دووه‌مین فێستیڤالا خانى یا ره‌وشه‌نبیرى هاته‌ گێران

یاسین

حەسەن شەریف “عیسێ دەلا”ـی بە کلیپێکی نوێ بڵاوکردەوە

ART