ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەیاوەریی سەلیم قادر جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەردانی پێشانگەی هاوبەشی 44 هونەرمەندی شێوەکاری کرد کە لە گەلەریی شانەدەر کراوەتەوە.
ئازاد لەشکری بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازییان لە سەردانی بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری بۆ گەلەریی شانەدەر پاش نۆژەنکردنەوەی.
ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەت، دوای بینینی تابلۆ نمایشکراوەکانی پێشانگاکە، دەستخۆشی لەبەرێوەبەرو و فەرمانبەرانی شێوەکاری کرد و پێزانینی بۆ رۆڵیان هەبوو لە خزمەتکردنی هونەری شێوەکاری و بەرەوپێشبردنی ئەو هونەرە لە کوردستان و خزمەتکردن بەهونەرمەندان.
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری هەروەها سەرسامیی خۆی بەگەلەریی شانەدەر و نۆژەنکردنەوەکەی دەربڕی. ئاماژەیدا بەپشتگیریکردنی گەلەرییەکە و ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەتر لە داهاتوودا، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هونەری شێوەکاری و هونەرمەندان.
ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری بەشی هونەری شێوەکاری، سوپاسی هەوڵەکانی بریکاری وەزارەتی کرد بۆ بایەخدان بە گەلەریی شانەدەر.

