zagros news agency

داهاتی “F1: The Movie” زیاتر لە ٦٢٩ ملیۆن دۆلارە

داهاتی فیلمی پێشبڕکێی “F1: The Movie”ـی ئەستێرەی جیهانی براد پیت گەیشتووەتە ٦٢٩ ملیۆن و ٣٢٧ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ڕابردووەوە نمایش کراوە.

داهاتی فیلمەکە دابەش بووە بەسەر ١٨٩ ملیۆن و ٥٢٧ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و ٤٣٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا.

دیمەنەکانی پێشبڕکێی فۆرمۆلا یەک لە فیلمە نوێیەکەی براد پیت دا زۆر سەرنجڕاکێش بوون. بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بایەخێکی زۆریان داوە بەوەی کە چۆن ڕابردووی ئەم وەرزشە لەگەڵ چیرۆکی فیلمەکەدا تێکەڵ دەبێت، بە شێوازێکی هونەریی هۆڵیوودیی تایبەت. 

براد پیت ڕۆڵی شۆفێرێکی بەتەمەن بە ناوی سۆنی هایز دەگێڕێت کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەگەڕێتەوە شانبەشانی شۆفێرێکی گەنجی بەهرەمەند لە تیمێکی کێشەداردا.

لویس هامیلتۆن، پاڵەوانی حەوت جاری جیهان، ئامۆژگاری گرنگی پێشکەش بە پاڵەوانانی فیلمەکە کردووە، بەتایبەتی کە تەمەنی ٦١ ساڵیی پیت لە ژیانی ڕاستەقینەدا بۆ شۆفێرێکی سەردەم گونجاو نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەلەریی كەونارا بە پیشانگایەك كرایەوە

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART