zagros news agency

نوێنەرانی کۆنگرەی CHP داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکانی شارەکان دەکەن

لوتفی ساڤاش، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی هاتای و ژمارەیەک لە نوێنەرانی ٣٩هەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (CHP)، سکاڵایەکیان لە دادگای سەرەتایی ئەنقەرە تۆمار کردووە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی هەموو کۆنگرەکانی شارەکانی CHP، بە بیانووی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئێستای پارتەکە بە شێوەیەکی نایاسایی دەسەڵاتی بەدەستهێناوە و دیموکراسیی ناوخۆیی پارتەکەی لەناوبردووە.
پارێزەری لوتفی ساڤاش و نوێنەرەکان ڕایانگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئێستای CHP بە شێوەیەکی نایاسایی دەسەڵاتی پارتەکەی بەدەستهێناوە، دیموکراسیی ناوخۆیی پارتەکەی لەناوبردووە و سەرجەم مافەکانی کاندیدبوون و دەنگدانی ئەندامانی CHPـی نەهێشتووە. ئەم سکاڵایە لە کاتێکدایە کە پێشتر لە ٣٨هەمین کۆنگرەی ئاسایی CHP، ئۆزگور ئۆزەل لە بەرامبەر کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرکەوتبوو. هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرەکە بە بیانووی ئەوەی ئۆزگور ئۆزەل و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەو کۆنگرەیەدا دژی کڵچدارئۆغڵو ساختەکارییان کردووە، دۆسییەیان کردبووەوە. بڕیارە لە ١٥ی مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەو دۆسییەیە بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ دیوانیه‌ هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر باره‌گای حزبوڵای عێراقی

سەڵاح

فەرەیدوون عەباس، بەربژێری پارتی لە سلێمانی: پشتیوانی به‌خوا سه‌ركه‌وتن نزیكه‌

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دەدات

سەڵاح