zagros news agency

جۆرج کلونی: شانازی بە دزەکانی لۆڤەرەوە دەکەم و دەمەوێت بیکەم بە فیلم

ئەستێرەی دیاری هۆلیوود، جۆرج کلونی، لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ بەرنامەی “ئینتەرتەینمێنت تونایت”، بە شێوازێکی گاڵتەئامێز و سەرنجڕاکێش، لێدوانی لەسەر ڕووداوی دزیکردنە مێژووییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس دا. 

کلونی کە بە ڕۆڵی دزی زیرەک و پیشەگەر لە زنجیرە فیلمی بەناوبانگی “Ocean’s” ناسراوە، گوتی: “سەرسامم کە دزییەکە لە ڕۆژی ڕووناکدا ئەنجام دراوە، ئەمە شتێکی شێتانەیە. وا دیارە دوای ئەمە، هەموو شوێنێک دەکرێت بدزرێت”. 

پاشان بە پێکەنینەوە گوتی: “شانازی بەو دزانەوە دەکەم کە ئەو کارەیان ئەنجام دا. هەرچەندە ڕووداوەکە ترسناکە، بەڵام وا دیارە کارەکەیان زۆر باشتر لە سینەما جێبەجێ کردووە. زۆر بە پەرۆشم کە ئەم بابەتە ببێتە چیرۆکی بەشی نوێی فیلمی Ocean’s”. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کلونی ئاماژەی بە پەیوەندییە بەهێزەکەی کرد لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانیدا کە یارمەتیان داوە لەسەر زەوی بمێنێتەوە و باسی یەکێک لە وانە گرنگەکانی ژیانی کرد کە لە ئەفسانەی گۆرانی، فرانک سیناترا، فێر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 460 کەس لە لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پێشانگەی دیالۆگی سرووشت و پاییز کرایەوە

ART