ئاریانا گراندە، ئەستێرەی پۆپی جیهانی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دەیەی داهاتووی ژیانی هونەریی جیاواز دەبێت لەوەی رابردوو.
گراندەی تەمەن ٣٢ ساڵ لە پۆدکاستێکدا رایگەیاندووە: “پێموایە ١٠ بۆ ١٥ ساڵی داهاتوو زۆر جیاواز دەبێت”. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە رەنگە دوای گەشتە هونەرییەکەی داهاتووی، چالاکییەکانی کەم بکاتەوە و دەڵێت: “ئەم گەشتە هونەرییە بچووکە وەک ئاهەنگێکی کۆتایی وایە بۆ ماوەیەکی زۆر”.
ئاریانا جەختی کردەوە کە هەموو توانای خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی گەشتە هونەرییەکەی داهاتووی بە جوانترین شێوە پێشکەش بکات.

