کێت وینسڵێت ڕەخنە لەو تێڕوانینە باوانە دەگرێت کە بۆ ژنان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دروست دەبێت و رایدەگەیەنێت، ئێستا زیاتر لە جاران متمانەی بەخۆی هەیە.
ئەستێرەکەی فیلمی “تایتانیک” دەڵێت: “ئێمەی ژنان وا بەرنامەڕێژ کراوین کە لە چلەکاندا هەست بکەین بەرەو کۆتایی دەچین، بەڵام ئەمە تەنیا بۆچوونێکی کۆمەڵایەتییە”.
وینسڵێت پێیوایە ژنان لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، پێگەیشتووتر و سەرنجڕاکێشتر دەبن و کەمتر گرنگی بە رای خەڵکی دەدەن، ئەمەش وەک “هێزێکی گەورە” وەسف دەکات.

