لوسی لیو، ئەکتەری دیاری هۆڵیوود دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت پیشەسازی سینەما کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەڵام هێشتا خۆشەویستییەکەی بۆ سینەما وەک خۆی ماوەتەوە.
لیو لە لێدوانێکدا بۆ “هۆلیوود ریپۆرتەر” رایگەیاند: “باشترە مرۆڤ بە پەرۆشییەوە دەستپێبکات، بوونی کەموکوڕی مانای لەدەستدانی باوەڕ نییە بە جادوویی فیلمسازان”.
ئەکتەرەکە کە پێشتر لە فیلمی “Charlie’s Angels” ناوبانگی دەرکردبوو، ئاماژەی بەوەش دا کە رێز لە هەڵبژاردەی هاوڕێکان دەگرێت ئەگەر رێڕەوی ژیانیان گۆڕیبێت، بەڵام خۆی هەر لەم بوارەدا دەمێنێتەوە.

