zagros news agency

لوسی لیو: سەرەڕای کەمموڕییەکان، هێشتا باوەڕم بە جادوویی سینەما ماوە

لوسی لیو، ئەکتەری دیاری هۆڵیوود دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت پیشەسازی سینەما کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەڵام هێشتا خۆشەویستییەکەی بۆ سینەما وەک خۆی ماوەتەوە.

لیو لە لێدوانێکدا بۆ “هۆلیوود ریپۆرتەر” رایگەیاند: “باشترە مرۆڤ بە پەرۆشییەوە دەستپێبکات، بوونی کەموکوڕی مانای لەدەستدانی باوەڕ نییە بە جادوویی فیلمسازان”.

ئەکتەرەکە کە پێشتر لە فیلمی “Charlie’s Angels” ناوبانگی دەرکردبوو، ئاماژەی بەوەش دا کە رێز لە هەڵبژاردەی هاوڕێکان دەگرێت ئەگەر رێڕەوی ژیانیان گۆڕیبێت، بەڵام خۆی هەر لەم بوارەدا دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم دیداری یەکخستنی پیتە تایبەتەکانی شێوەزاری هەورامی بەڕێوەچوو

ART

کۆڵن فارێڵ: لەکاتی وێنەگرتندا تۆم کروزم تووڕە کرد

ART

بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دیاریکرا

ART