zagros news agency

وەشانی نوێی فیلمی “Lilo & Stitch” ملیارێک دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی “Lilo & Stitch”ـی بەرهەمی دیزنی کە وەشانی “لایڤ ئەکشن”ـی ئەنیمەیشنە بەنێوبانگەکەیە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیس تۆمارکرد.

داهاتی فیلمەکە لەسەر ئاستی جیهان ملیارێک و ٣٨ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ٤٢٣ ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکا و ٦١٤ ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهان.

فیلمەکە لە دورگەی “ئۆاهۆ” وێنەگیراوە و چیرۆکەکە بە گۆڕانکارییەکی کەمەوە لە وەشانی ئەسڵی ساڵی ٢٠٠٢ وەرگیراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جون سينا بۆ جاری دووەم قژی دەچێنێتەوە

ART

داڕمانی سەهۆڵبەندەکانی هیمالایا “Digger” دێنێتەوە یادی بینەران

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART