zagros news agency

فەیروز یادی 90 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە

هەوادارانی هونەرمەندی فەیروز، یادی 90 ساڵەی لەدایکبوونی دەکەنەوە. ئەم یادە لە کاتێکدایە هەوادارانی غەمبارن بە نەبوونی زیاد ڕەحبانیی کوڕی.

لەم یادەدا چیرۆکی گۆرانی بەنێوبانگی “کیفک انت” بەبیر هێنرایەوە، کە پێچەوانەی بۆچوونی زۆرینە کە وایان دەزانی بۆ خۆشەویستێکی کۆن گوتراوە، دەرکەوتووە فەیروز ئەم گۆرانییەی بۆ زیاد ڕەحبانی کوڕی گوتووە.

فەیروز کە خاوەنی سەدان گۆرانی و ١٥ شانۆگەرییە، بە یەکێک لە سیمبولەکانی هونەری عەرەبی و دەنگی بەیانیان ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاترین ئۆهارا لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

کەیتی پێری بە فەرمی پەیوەندیی لەگەڵ جەستن ترودۆ راگەیاند

ART

ئیریک دین ئەستێرەی (Grey’s Anatomy) کۆچی دوایی کرد

ART