zagros news agency

گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕوبە هەنار

روبە هەنار پێكهاتەیەكی گرنگی خواردن ئامادەكردنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، كە لە ئاوی هەنار دروستدەكرێت و خەست دەكرێتەوە و لە ئامادەكردنی خواردن بەكاردێت چەندین سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.

دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی سپۆڕی زانستی خۆراک سودە تەندروستییەكانی روبە هەناری بڵاوكردوەتەوە.

1. بەهێزکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی؛ چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) و ماددەی پۆلی فینۆلیدک کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، هەروەها ڕێگری کردن له پیربونی پێش وەختەی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست، ڤیتامین ( B3) تێدایە کە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست.

2. خۆپاراستن له‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی کۆمەڵێک دژه‌ئۆکسانه‌کانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک۰

3. به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بون و هه‌ڵوه‌رینی قژ۰

4. یارمەتی کاراکردای پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک دەدات بە هۆی بونی بڕێکی باش له کۆمەڵەی ڤیتامین (B) کە گرنگن بۆ ماسولکە و دەمارەکان، لەگەڵ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات۰

5. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی دروست بوونی خرۆکە سبیەکانی خوێن.

6. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دڵ.

7. ڕێگریکردن که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی.

8. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوکردنی زمان و ناودەم.

ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان موقاوەمەی ئەنسولێن پێویستە بڕێکی زۆر کەمی لێبخۆن یان هەر لێی نەخۆن.

— لە کاتی ڕێجیم پێویستە نەخۆرێت یا بە بڕی زۆر کەم ڕۆژانە بەک کەوچکی قاوەی لێبخۆن بەلام لە ڕێجێمی کیتۆ وبلۆکارب و هاوشێوەکانی قەدەغە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆره‌کانی خۆراكی وه‌رزی هاوین بۆ منداڵان

lana

زەردەخەنە کردن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات

lana

ڕەنگی مۆمی ناو گوێچکە ئاماژەیە بۆ کێشە لە تەندروستیتدا

lana