zagros news agency

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر، دەرگای ستۆدیۆی تایبەتی هونەرمەندی کۆچکردوو، قەرەنی جەمیل بەڕووی هونەردۆستاندا بکرێتەوە و ژمارەیەک تابلۆی “نەبینراو”ـی ئەو شێوەکارە کوردە نمایش بکرێن.

پێشانگاکە لەلایەن خانەوادەی هونەرمەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (26ـی مانگ) لە ستۆدیۆی هونەرمەند لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر دەستپێدەکات.

تایبەتمەندیی ئەم پێشانگایە لەوەدایە، تیشک دەخاتە سەر ئەو بەرهەمانەی قەرەنی جەمیل کە پێشتر لە هیچ شوێنێک نمایش نەکراون.

ڕێکخەرانی پێشانگاکە ڕایانگەیاندووە، ئەم چالاکییە وەک وەفایەکە بۆ مێژوو و ئەزموونی دەوڵەمەندی قەرەنی جەمیل، کە بە یەکێک لە دیارترین هونەرمەندە شێوەکارەکانی کوردستان دەناسرێت و شوێن پەنجەی بەسەر هونەری کوردییەوە دیارە.

بانگهێشتەکە کراوەیە بۆ سەرجەم هونەرمەندان، رۆشنبیران و دۆستانی هونەری شێوەکاری بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای دوایین وێستگەکانی داهێنانی ئەو هونەرمەندە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى کۆریاى باشوور بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی ئەزموونی بەدیعە دارتاش کرا

ART

بودجەی بەرگریی عێراق ئەمساڵ ٦ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

یاسین