لە ژێر چاودێری لوقمان سەعید سدیق’، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، پێشەنگەی هۆشیاری ژینگەیی بۆ قوتابخانەکان لە هۆڵی قوتابخانەی مامۆستا غاندی لە پیرمام کرایەوە.
پێشانگەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و بەشێک لە لایەنە ژینگەیەکانی دیکەی هەولێر بە هەماهەنگی بەشی چالاکی و دێدوانی و ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هۆبەی چالاکی و دێدەوانی و ژینگەی پەروەردەی پیرمام کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا، چەندین وێنەی هۆشیاری ژینگەیی تێیدا نمایش کران، کە گوزارشییان لە چۆنییەتی پاراستنی ژینگەی قوتابخانەکان دەکرد.
پێشانگەکە هاندانی قوتاببیان و مامۆستایانە بۆ هۆشیاری و پاکڕاگرتنی ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت لەو سنوورە.

