مات ڕیڤز، دەرهێنەری فیلمی “The Batman” کە ڕۆبەرت پاتینسن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، شوێنی وێنەگرتنی بەشی دووەمی فیلمەکەی ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە کە بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە هەستی ڕاستەقینەی شاری “گۆسام”ی بە بینەر بەخشی.
ڕیڤز ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکی ئەوە بووە شارێکی “گۆتیکی ئەمەریکی” نیشان بدات کە پێشتر بینەر نەیبینیوە، هەر بۆیە جارێکی دیکە شاری گلاسگۆی هەڵبژاردووەتەوە.
ئەو شارەی کە بە تەلارسازییە گۆتیکییەکەی سەلماندی باشترین خزمەت بە شێوازی دیتنی (Visual style) جیهانی باتمان دەکات.
ڕیڤز گوتی: “تەلارسازییە گۆتیکییە جوانەکەمان هەڵبژارد، گلاسگۆ سەرسوڕهێنەر بوو… هیوام دەخواست کاتی زیاتر لەوێ وێنەمان بگرتایە”.
پێشتر ڕۆبەرت پاتینسن ستایشی شارەکەی کردبوو و پێی وابوو کەشوهەوای سەدەی نۆزدەهەمی شارەکە کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر جوانی دیمەنەکانی بەشی یەکەم.
دوای تەواوبوونی نووسینی سیناریۆی “The Batman: Part II”، تیمەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان. لەم بەشەدا پاتینسن وەک “شوڕشڤاری تاریکی” دەگەڕێتەوە و کۆڵین فارێڵیش دووبارە ڕۆڵی “پەنگوین” دەگێڕێت. بڕیارە فیلمەکە لە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٧ نمایش بکرێت.

