zagros news agency

نازدار “هەی زاڵم”ـی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەند نازدار جزیری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “هەی زاڵم”ـی بڵاوکردەوە.

“هەی زاڵم” دەبێتە پێنجەمین بەرهەمی نازدار جزیری لە ٢٠٢٥ـدا بڵاوی دەکاتەوە، کە گۆرانییەکی بادینی شادە.

ئاوازی بەرهەمەکە فۆلکلۆرە و بەشێکی لەلایەن نازدار ئامادەکراوە، تێکستی لەلایەن هونەرمەندان حەسەن شەریف و رابینی هاوژینی نووسراوە، هونەرمەند دۆغان ئیشک کاری بەرهەمهێنانی میوزیکی بۆ ئەنجامداوە. 

رابین بەڕێوەبەری پڕۆژەکەیە، وەزیر خالید پڕۆدیسەرە و سەرجەم ئامادەکاری و بەرهەمهێنانی بۆ کارەکە ئەنجامداوە، لەلایەن محەممەد سیسکۆ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، لەناو سرووشتی دهۆک وێنەی بۆ گیراوە. 

ڤیدیۆکلیپەکە بەرهەمی نازدار پڕۆدەکشنە و لە کەناڵی فەرمی نازدار جزیری لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.

ڤیدیۆکلیپەکە ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ئامارى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئیسرائیل شەش فڕۆكەخانە لە ئێران دەكاتە ئامانج

سەڵاح