zagros news agency

ئاشتەوایی ڤین دیزڵ و زە ڕۆک؛ گەڕانەوەی دووانەیەکی بەهێز

ڤین دیزڵ و دوەین جۆنسن (زە ڕۆک) دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی فیلمی ئەکشنن، کە زنجیرەی “Fast & Furious” کۆی کردنەوە. سەرەڕای ئەو گرژییە توندەی پێشتر لە نێوانیاندا هەبوو، بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٦ کاتێک جۆنسن بە “ترسنۆک” وەسفی دیزڵی کرد، بەڵام دۆخەکە لە ساڵانی کۆتاییدا بە تەواوی گۆڕاوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣، ئەم دووانەیە گەڕانەوە بۆ کارکردن پێکەوە، بڕیارە جۆنسن لە بەشی نوێی “Fast X: Part 2” لە ساڵی ٢٠٢٧ بە ڕۆڵی “لۆک هۆبس” بگەڕێتەوە. 

ڤین دیزڵ لە دوایین پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا وێنەیەکی خۆی و جۆنسنی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “یەکێک لە گەورەترین دیارییەکانی ژیان ئەو پەیوەندییانەیە کە لە ڕێگاکەدا دروستیان دەکەین، شتێک نییە بە پارە بکڕدرێت”.

دیزڵ ستایشی جۆنسنی کرد و گوتی: “ئەو بووە بە یەکێک لە میهرەبانترین و گەرمترین کەسەکان کە ناسیبێتم… کاتێک ڕۆڵی هۆبسی گێڕا، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کردی و شوێن پەنجەی لە مێژووی یوونیڤێرساڵ بەجێهێشت”. 

ئەم ئاشتەواییە دەریدەخات کە پەیوەندی هاوڕێیەتی و پیشەیی نێوانیان لە هەموو ناکۆکییەک بەهێزترە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ حاجی ئۆمه‌ران نزمترين پله‌ی گه‌رمی تۆمار كرد

سەڵاح

گه‌نده‌ڵییه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ كڕینی ئاو و مۆز و بسكیت ئاشكرا كرا

سەڵاح

هەولێر.. هاووڵاتییەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناوبازاڕ کوژرا

سەڵاح