دۆمینیک ماکڵۆلین، ئەو منداڵەی کە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕووخساری نوێی زنجیرەی “هاری پۆتەر” لە بەرهەمهێنانی HBO، ساتێکی سۆزداریی ئاشکرا کرد. دۆمینیک رایگەیاند، لە کاتی گەشتکردن بە شەمەندەفەر، نامەیەکی تایبەتی لە دانیێڵ رادکلیف (هاری پۆتەری ئۆرجیناڵ) پێگەیشتووە.
رادکلیف لە نامەکەدا نووسیویەتی: “کاتێک سەیری وێنەکانت دەکەم لەگەڵ منداڵەکانی دیکە، دەمەوێت لەباوەشتان بگرم. ئێوە زۆر بچووک و جوانن. هیوادارم کاتێکی خۆش بەسەر بەرن”.
ئەمەش وەک ڕادەستکردنی “شەربەتی جادوو” وایە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە، هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەواداران هەیە؛ بەهۆی گۆڕانکاری لە پلانی کۆمپانیای وارنەر برۆس، پەخشکردنی زنجیرەکە تا ساڵی ٢٠٢٧ دواخراوە.
کۆمپانیاکە دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە ئەم زنجیرە نوێیە لە ئاستی چاوەڕوانییە بەرزەکەی جەماوەردا دەبێت و هەموو وەرزێک بەرامبەر کتێبێکی “جەی کەی رۆڵینگ” دەبێت.

