zagros news agency

جولیان مۆر بە “لەبیرچوونەوە” جیهانی هۆشیار کردەوە

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونییەوە، میدیاکان جارێکی دیکە تیشکیان خستە سەر ژیانی هونەریی جولیان مۆر، بەتایبەتی ئەو ڕۆڵەی کە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ بەدەستهێنا. 

فیلمی (Still Alice) کە باس لە ژنێکی پرۆفیسۆر دەکات تووشی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر دەبێت، بە یەکێک لە کاریگەرترین فیلمەکانی مێژوو دادەنرێت لەسەر ئەم نەخۆشییە.

نواندنی جولیان مۆر هێندە راستەقینە بوو، بینەرانی تووشی شۆک کرد. یەکێک لە دیمەنە هەرە بەهێزەکان کە رەخنەگران باسی دەکەن، ئەو کاتەیە کە کارەکتەرەکە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا شوێنی گەرماوەکە نادۆزێتەوە و کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات. 

ئەو نواندنە وایکرد، ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە ئەڵزەهایمەر ئەم خانمە ئەکتەرە وەک باڵیۆزێکی خۆیان ببینن بۆ گەیاندنی ئازاری نەخۆشەکان بە جیهان. 

جولیان مۆر سەلماندی کە سینەما تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ تێگەیشتن لە ئازاری ئەوانی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر.. نۆ پڕۆژەی تایبەت بە رێگەوبان جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

عێراق… له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێك سزای لەسێدارەدان بۆ 140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە

سەڵاح

فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

سەڵاح