zagros news agency

ئێران.. بەكارهێنانی هەموو ئامرازەكانی پەیوەندیی بەرپرسان و سەركردەكان قەدەغە كرا

 

فەرماندەیی ئەمنیی ئەلیكترۆنیی ئێران، بەكارهێنانی مۆبایل و پەیجەر و هەموو ئامرازەكانی پەیوەندیی تۆڕەكانی لە بەرپرسان و سەركردەكان قەدەغە كرد>

بەپێی هەواڵێكی (سكای نیوز)ی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە دوای كوژرانی بەرپرسێكی باڵای تری ئێران لەلایەن فڕۆكە ئیسرائیلییەكانەوە، فەرماندەیی ئەمنی ئەلیكترۆنیی ئێران، بەكارهێنانی مۆبایل و پەیجەر و هەموو ئامرازەكانی پەیوەندیی تۆڕەكانی لە بەرپرسان و سەركردەكان و فەرماندە سەربازییەكانت ئێران بەیەكجاری قەدەغە كرد.

شایەنی باشە هەر ئەمڕۆ یەحیائیل لایتەر، باڵوێزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “لە رۆژانی ئایندە گورزی توندتر لە ئێران دەوەشێندرێ، نەخاسمە لە شەوانی پێنجشەم و هەینیی داهاتوو، ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵا، کارێکی زۆر سادە و بچووکە لەچاویا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سووریا یەکخستنی هەموو یەکە سەربازییەکانی لە چواچێوەی وەزارەتی بەرگری ڕاگەیاند

سەڵاح

ئاسایشی عێراق ڕزگارکردنی دوو ڕفێندراوی لە ئێران ڕاگەیاند

یاسین

دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کەسێکی خراپە

یاسین