ڕیچارد گێر، ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، وردەکاریی ئەو رووداوەی ئاشکرا کرد کە بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی دوو دەیە رێگەی پێنەدرێت بەشداری لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بکات.
ڕیچارد گێر ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری سزادانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وتارە سیاسییە بوێرەکەی لە ساڵی 1993، کاتێک لە دەقی دیاریکراو دەرچوو و رەخنەی لە تۆماری مافەکانی مرۆڤ لە چین گرت و داوای سەربەخۆیی هەرێمی تتبەتی کرد.
لە رێوڕەسمەکەی 1993ـدا، کاتێک گێر خەڵاتی باشترین دەرهێنانی هونەری پێشکەش دەکرد، راستەوخۆ هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی چین و دێن شیاو پینگ، سەرکردەی ئەوکاتەی ئەو وڵاتە. ئەگەرچی ئەمە لەنێو هۆڵەکەدا چەپڵەڕێزانی لێکەوتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەکادیمیای تووڕە کرد کە بە بڕوای ئەوان؛ ئۆسکار شوێنی وتاری سیاسی نییە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (Variety)، گێر دەڵێت: “کەس بە خراپەکار نازانم، بەڵام لەو کاتەدا گوێم بۆ ویژدانی خۆم گرت”. ئەو ئەکتەرە جەختی کردەوە کە هیچ رقێکی بەرامبەر ئەکادیمیاکە نییە.
دوای کۆتاییهاتنی قەدەغەکە لە ساڵی 2013، گێر گەڕایەوە سەر شانۆی ئۆسکار و بە ئیزەوە گوتی: “وا دیارە نۆژەن دەکرێمەوە، ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر دووربخرێتەوە، لەبیر دەکرێت کە ئەسڵەن سزادرابوو”.

