zagros news agency

ئەستێرەی “Stranger Things” نهێنییەکی گرووپەکەیان ئاشکرا دەکات

لە کاتی نمایشکردنی وەرزی پێنجەم و کۆتایی زنجیرەی بەنێوبانگی “Stranger Things” لە لۆس ئەنجڵس، گاتن ماتارازۆ (داستن) ئاشکرای کرد کە زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ فین وۆڵفهاڵد (مایک) و کالیب مەکلۆلین (لوکاس) هەیە.

ماتارازۆ بە گۆڤاری (People)ـی ڕاگەیاندووە: “بەردەوام نامە بۆ فین و کالیب دەنێرم و هەواڵی یەکدی دەپرسین. ئێمە زیاتر وێنەی کۆمیدی (Meme) و دەنگی خۆمان بۆ یەکدی دەنێرین و زۆرترین گاڵتەوگەپمان هەیە”.

ئەڵقەی چوارەمی بەشی یەکەمی وەرزی پێنجەم بە ناوی “Sorcerer” بووە خاوەنی بەرزترین هەڵسەنگاندن لە مێژووی زنجیرەکانی نێتفلێکس لە ماڵپەڕی (IMDb).

ئەم ئەڵقەیە کە تێیدا نهێنییەکی گەورە لەبارەی ویڵ بایەرز ئاشکرا دەبێت، بە بەدەستهێنانی 9.7 لە 10 و بە دەنگی زیاتر لە 41 هەزار بەکارهێنەر، پێشەنگی گرتووە. ئەڵقەکە پێش ئەڵقە بەنێوبانگەکانی وەرزەکانی ڕابردوو کەوتووە، وەک “The Massacre At Hawkins Lab” و “Dear Billy”.

هاوکات هەوادارانی زنجیرەکە تێبینی هەڵەیەکیان لە چیرۆکی ئەڵقەی چوارەمدا کردووە؛ کاتێک ویڵ باسی یادەوەرییەکی دەکات کە لە ڕۆژێکی هەتاویدا لەگەڵ جۆناسانی برای بووە، لەکاتێکدا لە وەرزی دووەمدا جۆناسان باسی هەمان رووداوی کردبوو و گوتبووی ڕۆژەکە باراناوی بووە. هەرچەندە هەندێک هۆکارەکەی بۆ “کاریگەریی شۆک لەسەر یادەوەری” دەگەڕێننەوە، بەڵام مشتومڕی زۆری دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیدنی سوینی بۆ فیلمە نوێیەکەی 13 کیلۆ کێشی زیاد دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

نازدار “هەی زاڵم”ـی بڵاوکردەوە

ART