zagros news agency

سێلینا گۆمێز ژمارەیەکی پێوانەیی لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب تۆمار دەکات

سێلینا گۆمێز، ئەستێرەی ئەمریکی، دەستکەوتێکی نوێی لە کاروانی هونەریدا تۆمارکرد دوای ئەوەی بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک وەک باشترین ئەکتەری ژن لە زنجیرەی کۆمیدی/میوزیکی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی “Only Murders in the Building”.

گۆمێز (٣٣ ساڵ) لە پۆستێکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی ڕێکخەرانی خەڵاتەکەی کرد. هەرچەندە تا ئێستا خەڵاتەکەی نەبردۆتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی لە پاڵێوراوەکان بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنرێت. 

کۆی گشتیی پاڵاوتنەکانی گۆمێز لە بواری نواندندا گەیشتووەتە پێنج جار، دوای ئەوەی پێشتر بۆ ڕۆڵێکی لاوەکی لە فیلمی “Emilia Pérez” پاڵێورابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆزینەوەی سێ تۆن گۆشتی نایاسایی گوێدرێژ و هێستر لە تاران

یاسین

کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاریکرا

یاسین

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئێران ڕووی دا

سەڵاح