zagros news agency

دوای سێ ساڵ لە دابڕان نێوان شاکیرا و پیکێ ئاسایی دەبێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی جیهانی شاکیرا، جارێکی دیکە بووەتەوە جێی باسی میدیاکان، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنسێرتەکەی لە ئەرجەنتین، تێیدا دەردەکەوێت هەوادارانی بە شێوەیەکی چڕ دەوری دەدەن و لەباوەشی دەگرن. 

ئەم دیمەنانە بوونە جێی مشتومڕی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێکیان پێیان وایە هەواداران سنووریان بەزاندووە و بەشەکەی دیکەش دەڵێن شاکیرا خۆی پێی خۆش بووە.

دوای سێ ساڵ لە شەڕەقسە و گۆرانی پڕ لە تانە و تەشەر، گۆڤاری (Vanitatis) ئاشکرای کردووە، پەیوەندی نێوان شاکیرا و جێرارد پیکێ ئاسایی بووەتەوە. ئێستا هەردووکیان بەبێ نێوەندگیری پارێزەرەکان، راستەوخۆ لە ڕێگەی تەلەفۆن و واتسئەپەوە قسە دەکەن و پەیوەندییان “هێمن و دۆستانەیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای لە حەسەن نەسروڵا کردووە خۆی حەشار بدات

سەڵاح

به‌ بڕیاری سەرۆكی حكوومەت لێخۆشبوونی 20% بۆ قه‌رزی بچووك ده‌ركرا

سەڵاح

پردێکی بەناوبانگی نیومەکسیکۆ بەهۆی زۆریی ڕێژەی خۆکوشتنەوە داخرا

یاسین