zagros news agency

کەیت وێنسڵێت: نزیکەی ١٠ ساڵ بیری لە کاری دەرهێنان کردووەتەوە

خانمە ئەستێرەی جیهانی کەیت وێنسڵت، بۆ یەکەمجار وەک دەرهێنەر کاری بۆ فیلمی (Goodbye June) کردووە، کە بڕیارە لە ٢٤ی کانوونی یەکەم لە نێتفلێکس نمایش بکرێت.

وێنسڵێت ڕایگەیاند، بیرۆکەی فیلمەکە لەلایەن کوڕەکەیەوە (جۆ ئەندەرز) نووسراوە و وەک ڕێزلێنانێکە بۆ دایکی کەیت کە لە ساڵی ٢٠١٧ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. 

لەبارەی چیرۆکەکە دەڵێت: “ئەم فیلمە باسی مەرگ ناکات، بەڵکو ئاهەنگگێڕانە بۆ ژیان”.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، نزیکەی ١٠ ساڵە بیر لە کاری دەرهێنان دەکاتەوە، بەڵام چاوەڕێی کردووە منداڵەکانی گەورە ببن. 

ئەو ئەکتەرە هۆڵیوودییە، نیگەرانی خۆیشی دەربڕی سەبارەت بە کەمیی ژمارەی ژنە دەرهێنەرەکان و ئاشکرای کرد کە ساڵی ڕابردوو لە بەریتانیا لە کۆی ١٠٠ فیلمی پڕداهات، تەنها ١٦ فیلمیان لەلایەن ژنانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جاکی چان و راڵف ماچیۆ لە فیلمێکی نوێی “Karate Kid”دا کۆدەبنەوە

ART

شوان عەتووف ئەزموونی خۆی لە وۆرکشۆپێکدا دەخاتەڕوو

ART

لە هەولێر خولی راهێنان و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان بەڕێوەچوو

ART