zagros news agency

بانکسی کارێکی هونەری نوێ لە ناوەڕاستی لەندەن بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی سەرشەقام “بانکسی” پشتڕاستی کردەوە کە ئەو پەیکەرە گەورەیەی لە ناوەڕاستی شاری لەندەن دانراوە، کارێکی نوێی ئەوە.

پەیکەرەکە پیاوێک نیشان دەدات کە چاکەتێکی لەبەردایە و بەرەو بۆشاییەک هەنگاو دەنێت، لە کاتێکدا ئاڵایەک لە دەستیدایە و دەموچاوی داپۆشیوە و ڕێگری لێ دەکات ببینێت.

ئەم کارە هونەرییە لە ناوچەی “پاڵ ماڵ” و نزیک چەندین پەیکەری مێژوویی وەک شا ئێدوارد و فلۆرێنس نایتینگیڵ دانراوە.

بانکسی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا پڕۆسەی دانانی پەیکەرەکە بە ئامێری قورس لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانیدا نیشان دەدات.

ئەم کارە هونەرییە وەک هێمایەک بۆ هەنگاونانی کوێرانە بەرەو نادیار لێکدەدرێتەوە و سەرنجی زۆری گەشتیاران و دانیشتووانی لەندەنی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، ئەمەش وەک نەریتی هەمیشەیی بانکسی کە کارەکانی پڕن لە ڕەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی جێنیفەر گارنەر و سەرکەوتنە بازرگانییەکانی

ART

وەرزی پێنجەمی “Stranger Things” بڵاودەکرێتەوە

ART

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە سینەماکانی ژاپۆن نمایش دەکرێت

ART