zagros news agency

پێنج ئەستێرەی هۆڵیوود نەشتەرگەری جوانکاری ڕەتدەکەنەوە

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەشتەرگەری جوانکاری و فیلەر، کۆمەڵێک لە خانمە ئەستێرە دیارەکانی هۆڵیوود دژی ئەم شەپۆلە دەوەستنەوە و داوای پاراستنی جوانیی سروشتی دەکەن.

کەیت وینسێت، لەو بڕوایەدایە، کۆمەڵگە تووشی “هەوەسی کامڵبوون” بووە و دەڵێت دەستکاریی دەموچاو مرۆڤ لە جوانی ڕاستەقینەکەی بێبەش دەکات.

جولیا ڕۆبەرتس، ڕەتیکردووەتەوە دەستکاری ڕوخساری بکات تاوەکو توانای دەربڕینی هەستەکانی لەدەست نەدات.

مێریل ستریپ، پێی وایە نابێت ئەکتەر ڕوخساری خۆی بەستوو بکات، چونکە نواندن پێویستی بە جووڵەی سروشتییە.

جێنیفەر ئەنیستۆن، دژی بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەرە و لەو بڕوایەدایە ئەمە مەترسییە بۆ سەر نەوەی نوێ.

سەلما حایک، بڕوای وایە خەوی باش و سیستەمی خۆراکی تەندروست باشترە لە نەشتەرگەری، چونکە جوانیی سروشتی بەشێکە لە ناسنامەی مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵەتاندنی فانتۆم چییە و بۆچی لە کۆتاییدا خۆت هەژمارەکەی خۆت بەتاڵ دەکەیتەوە؟

یاسین

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

یاسین

عەباس غەزالی: ناوی مامۆستا «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

یاسین