zagros news agency

“مستەر بین” نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات: نواندن چارەسەری زمانی گرتم بوو

ڕوان ئەتکینسۆن، ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی کە بە کاراکتەری “مستەر بین” ناسراوە، ئاشکرای کرد کە بە درێژایی ژیانی کێشەی “زمان گرتن”ـی هەبووە. 

ئەو ئەکتەرە تەمەن ٧٠ ساڵە ڕایگەیاند کە سەرەتا ئەندازیاریی کارەبای خوێندووە و نەیویستووە ببێتە ئەکتەر، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کاتێک دەچێتە سەر شانۆ یان ڕۆڵ دەبینێت، زمان گرتنەکەی نامێنێت.

ئەتکینسۆن دەڵێت: “کاتێک بە سروشتی قسە دەکەم کێشەم هەیە، بەڵام لەکاتی نواندندا تەواو ئاساییم، ئەمەش پاڵنەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ببمە ئەکتەر”. 

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەم کێشەیەوە هەمیشە خۆی لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکان بەدوور گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس جێنیفەر لۆپێز چالاکییەکانی وەستاند

ART

بیکی بلایندەرز: پیاوە نەمرەکە” ریکۆردی بینین دەشکێنێت

ART

پات فین لە 60 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART