zagros news agency

دیزنی فیلمێکی نوێ لەبارەی کارەکتەری “گاستۆن” بەرهەمدێنێت

کۆمپانیای دیزنی کار لەسەر پڕۆژەیەکی سینەمایی نوێ دەکات کە وەرگیراوە لە چیرۆکی “جوانکیلە و دێوەکە” (Beauty and the Beast)، بەڵام ئەمجارەیان تیشک دەخاتە سەر کارەکتەری خراپەکاری نێو چیرۆکەکە کە ئەویش “گاستۆن”ـە.

دیزنی دەیەوێت لە رێگەی ئەم فیلمەوە لایەنە دەروونی و مرۆییەکانی “گاستۆن” بە دیدگایەکی نوێ بخاتە ڕوو. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن دەیڤید کالاهام، نووسەری فیلمی ناسراوی (Shang-Chi) دەنووسرێت.

هەرچەندە لووک ئیڤانز لە فیلمە زیندووەکەی ساڵی 2017ـدا رۆڵی گاستۆنی گێڕابوو، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ئەکتەرە لەم فیلمە نوێیەدا بەشدار نابێت و دیزنی دەیەوێت بە ئەکتەرێکی نوێوە سەرەتایەکی دیکە بۆ ئەم کارەکتەرە دەستپێبکات. 

ئەو پڕۆژەیە بەشێکە لە پلانی فراوانی دیزنی بۆ دووبارە ناساندنەوەی کارەکتەرە کلاسیکییەکان بە نەوەی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

عەمرو دیاب بە ریکۆردێکی نوێ لە لووتکەدا دەمێنێتەوە

ART

تریشیا توتل ولە ئەگەری دورخستنەوەی لە فێستیڤاڵی بەرلین رزگاری بوو

ART