zagros news agency

“بەخێربێن بۆ دێری”؛ ترس و تۆقاندن لە سێ سەردەمی جیاوازدا

سەرەڕای ئەوەی تۆڕی HBO هێشتا بە فەرمی نوێکردنەوەی زنجیرەی “It: Welcome To Derry”ی بۆ وەرزی دووەم ڕانەگەیاندووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکان لە بەرهەمهێنەرانەوە ئاشکرایان کردووە کە نەخشەڕێگای زنجیرەکە بۆ سێ وەرز داڕێژراوە.

زنجیرەکە کە پێشەکییەکە بۆ فیلمی ترسناکی “It” (٢٠١٧) و لە ڕۆمانەکەی ستیڤن کینگەوە وەرگیراوە، لە وەرزی یەکەمدا ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٦٢ دەگێڕێتەوە. بەڵام پلانی وەرزەکانی داهاتوو گەڕانەوەیە بۆ قوڵایی مێژوو؛ وەرزی دووەم بۆ ساڵی ١٩٣٥ و وەرزی سێیەم بۆ ساڵی ١٩٠٨ دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ڕەگی سەرهەڵدانی ئەو هێزە شەیتانییە لە شارۆچکەی دێری نیشان بدات.

ئاندی موسکیێتی وەک داهێنەری زنجیرەکە دەگەڕێتەوە، و ئەکتەر “بیل سکارسگارد” جارێکی تر جلی “پێنی وایز” (کڵۆنە ترسناکەکە) دەپۆشێتەوە. 

زنجیرەکە هەوڵدەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە لە فیلمەکاندا بە نادیاری مابوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوێنتین تارانتینۆ و هەوڵی زیندووکردنەوەی سینەما دەدات

ART

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

ART

لە کەرکووک سێیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی گەرمیان – کەرکووک بەڕێوەچوو

ART