zagros news agency

وەرزی چوارەمی پارێزەرەکەی لینکۆڵن لە شوباتی ٢٠٢٦ پەخش دەکرێت

پلاتفۆرمی نێتفلێکس وادەی فەرمی پەخشکردنی وەرزی چوارەمی زنجیرەی درامای یاسایی “The Lincoln Lawyer”ی دیاری کرد، کە بڕیارە لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٦ بگاتە بینەران.

ئەم بڕیارە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیە دێت کە وەرزی سێیەم بەدەستی هێنا (کە لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو پەخش کرا). وەرزی نوێ لە ١٠ ئەڵقە پێکهاتووە و درێژە بە چیرۆکە ئاڵۆزەکانی پارێزەر “میکی هالەر” دەدات. 

زنجیرەکە لە نووسینی دەیڤید ئی کێلی-یە و لەسەر بنەمای ڕۆمانی پڕفرۆشی “The Brass Verdict”ی نووسەر مایکڵ کۆنێلی بەرهەم هێنراوە.

چیرۆکی زنجیرەکە بەشێوەیەکی گشتی باس لە میکی هالەر (بە ڕۆڵگێڕانی مانوێڵ گارسیا ڕولفۆ) دەکات، پارێزەرێک کە ئۆفیسەکەی لەناو ئۆتۆمبێلە لینکۆڵنەکەیدایە. 

لەم وەرزانەدا، هالەر دوای کوژرانی هاوبەشە یاساییەکەی، دەبێت سەرپەرشتی دۆسیە یاساییەکان بکات و خۆی لەبەردەم دۆسیەیەکی کوشتنی ئاست بەرزدا دەبینێتەوە کە مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات.

جگە لە گارسیا ڕولفۆ، ئەستێرەکانی وەک نێڤ کامبڵ، بێکی نیوتن و ئەنگوس سامپسۆن ڕۆڵە سەرەکییەکان دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

ئامادەکاری بۆ دووەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆساید بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART