zagros news agency

جەیمس کامیرۆن “تێرمیناتۆر” بە بێ شوارزنیگەر نوێ دەکاتەوە

جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ناوداری جیهانی، پلانەکانی بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی زنجیرە فیلمی “تێرمیناتۆر” ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دوای تەواوبوونی فیلمی “ئەڤاتار: ئاگر و خۆڵەمێش”، بە جدی دەست بەم پڕۆژەیە دەکات.

کامیرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فیلمە نوێیەکەی تێرمیناتۆر زیاتر گرنگی بە بابەتەکانی ژیریی دەستکرد و جەنگی کات دەدات، بەڵام سوپرایزی گەورەی کامیرۆن بۆ هەوادارانی فیلمەکە ئەوە بوو کە رایگەیاند، ئارنۆڵد شوارزنیگەر لەم بەشەدا بەشدار نابێت.

ئەو دەرهێنەرە گوتی: “ئارنۆڵد بەشدار نابێت، چونکە کاتی ئەوە هاتووە نەوەیەکی نوێ لە کارەکتەرەکان بناسێنین.” کامیرۆن پێی وایە فیلمی (Terminator: Dark Fate) کە لە ساڵی 2019 دەرچوو. 

کۆتاییەکی گونجاو بوو بۆ رۆڵی شوارزنیگەر لەو زنجیرەیەدا و ئێستا دەیەوێت مێژوویەکی نوێ بۆ “تێرمیناتۆر” بنووسێتەوە کە لەگەڵ سەردەمی ئێستادا بگونجێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Weapons” لە 266 ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

ART

نامق هەورامی لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی مەلای جزیری بە توێژینەوەیەک بەشداری کرد

ART

بەبۆنەی ساڵی نوێیەوە ئالین گۆرانییەک بە سریانی بڵاودەکاتەوە

ART