چەندین ئەستێرەی ناوداری هۆڵیوود، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان، بڕیاریانداوە دووربکەونەوە لەو رۆڵە رۆمانسییانەی کە ساڵانێک بوو بەهۆیانەوە دەناسرانەوە و ئێستا بەدوای رۆڵی قووڵتر و جیاوازتردا دەگەڕێن.
دیارترین ئەو ئەکتەرانەی ئەو بڕیارەیان داوە، ئەمانەن:
1. جۆرج کڵۆنی: ئەستێرە براوەی ئۆسکار بە راشکاوی رایگەیاندووە کە چیتر خۆی بە گونجاو نابینێت بۆ رۆڵە رۆمانسییەکان و ماچکردن لەبەردەم کامێرا. کڵۆنی دەڵێت دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەل کڵۆنیی هاوژینی، بڕیاریداوە کێبڕکێی ئەکتەرە گەنجەکان نەکات و رۆڵی واقیعی بگێڕێت.
2. هاریسۆن فۆرد: پاڵەوانەکەی (ئیندیانا جۆنز) دەڵێت حەزی بەو رۆڵانە نەماوە کە لەسەر هێڵێکی رۆمانسی دەڕۆن؛ ئەو پێی وایە کارەکتەرەکانی ئێستای دەبێت خاوەن قووڵایی درامی و سەرکێشی بن، نەک پەیوەندییەکی عاتیفیی دەستکرد.
3. مێریل ستریپ: خانمه ئەکتەرە ئەفسانەییەکە، هەرچەندە بە تەواوی دەرگای دانەخستووە، بەڵام پێ پەڵە دەکات لەسەر ئەوەی رۆمانسییەت لەم تەمەنەدا دەبێت “واقیعی و پێگەیشتوو” بێت، نەک بەو شێوازە کلاسییکییەی لە فیلمەکاندا دەبینرێت.
4. جۆدی فۆستەر: فۆستەر بەردەوام وەک ئەکتەرێکی پارێزگار ناسراوە بەرامبەر دیمەنە رۆمانسییەکان و پێی وایە چیرۆکەکان دەکرێت بەبێ دەربڕینی جەستەیی راستەوخۆ و لە رێگەی درامای دەروونییەوە بگەیێندرێن.
5. ئیما تۆمپسۆن: ئەکتەرە بەریتانییەکە پێی وایە کاریگەریی هونەری بەستراوەتەوە بە گواستنەوەی هەستی مرۆیی وەک هاوڕێیەتی و پیربوون، نەک تەنیا کڵێشە رۆمانسییەکان کە لە سینەمای بازرگانیدا باون.

