فیلمی “Avatar: Fire and Ash” کە سێیەمین بەشی زنجیرە فیلمی جیهانیی ئاڤاتارە، لە کێبڕکێی سەری ساڵدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و تەنیا لە کۆتایی هەفتەی پشووەکاندا ٨٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بەوەش کۆی داهاتی جیهانیی گەیشتە ٧٦٠ ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری “ڤارایتی”، فیلمەکەی دەرهێنەر جەیمس کامیرۆن توانیویەتی پێشەنگی بۆکس ئۆفیس بپارێزێت. پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی بەشەکانی پێشوو بۆ ماوەی چەندین هەفتە لە لوتکەدا بمێنێتەوە، کە هەر یەکێکیان زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار داهاتیان هەبووە.
جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە لێدوانێکدا بۆ “ئینتەرتەینمێنت ویکڵی” ئاماژەی بەوە کردووە کە چارەنووسی بەشەکانی چوارەم و پێنجەمی ئاڤاتار بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی دارایی ئەم بەشەی ئێستا.
کامیرۆن گوتی: “نازانم ئایا ئەم داستانە بەردەوام دەبێت یان نا، هیوادارم وابێت، بەڵام ئەگەر نەمانتوانی بەشەکانی ٤ و ٥ بەرهەم بهێنین، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستم و پلانەکانتان بۆ ئاشکرا دەکەم”.

