zagros news agency

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

بیۆنسێ تەنیا وەک شاژنی ستەیج نەماوەتەوە، بەڵکو ئێستا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین ژنانی جیهان. پاش بڵاوبوونەوەی لیستی نوێی فۆربس، دەرکەوت کە سەروەتی ئەم خانمە هونەرمەندە سنووری ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بیۆنسێ کە بەهۆی گەشتی “Cowboy Carter”ەوە ساڵێکی زێڕینی لە ڕووی داراییەوە بەڕێکرد، نهێنی سەرکەوتنەکانی بۆ تێڕوانینی تایبەتی خۆی بۆ کار و ژیان دەگێڕێتەوە. 

ئەو دەڵێت: “من کاتم بۆ شتێک بەفیڕۆ نادەم ئەگەر بە قووڵی خولیام بۆی نەبێت. پێناسەی من بۆ سەرکەوتن جیاوازە؛ کاتێک بەڵێن بە کارێک دەدەم، ١٠٠٪ی خۆمی بۆ تەرخان دەکەم”.

خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی دارایی بێیۆنسێدا، کۆنترۆڵکردنی تەواوی بەرهەمەکانیەتی. ئەو لەبری ئەوەی پشت بە کۆمپانیاکانی دیکە ببەستێت، لە ڕێگەی کۆمپانیای “پارکود”ەوە سەرپەرشتی ورد و درشتی کارەکانی دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە سێیەم گرانبەهاترین گۆرانیبێژ لەسەر ئاستی جیهان.

ئەو خانمە ئەستێرەیە دەڵێت، هەمیشە هەوڵ دەدات جیاواز بیربکاتەوە و متمانەی تەواوی بە خودا هەیە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە تەمومژ لەبەردەم کارەکانیدا دەبێت. بێیۆنسێ دەڵێت: “هەموو نائومێدییەک، دەرفەتێکە بۆ گەشەکردن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق به هێڵێکی دەریایی مەودای نێوان سێ وڵات لەڕێگەی بەسڕەوە کورت دەکاتەوە

یاسین

ئاسایشی هەولێر: بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

سەڵاح

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART