بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار بە ناونیشانی “Avatar: Fire and Ash” توانی داهاتەکەی بگەیەنێتە ٨٥١ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دۆلار و پێگەی خۆی لە سەرووی لیستی باکس ئۆفیسدا بپارێزێت.
جەیمس کامێرۆن، دەرهێنەری جیهانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری “Entertainment Weekly” ئاماژەی بەوە کرد، چارەنووسی بەشەکانی چوارەم و پێنجەمی زنجیرەکە بەندە بەو سەرکەوتنە داراییەی کە بەشی سێیەم بەدەستی دەهێنێت.
کامێرۆن دەڵێت: “ئەگەر نەمانتوانی بەشەکانی چوارەم و پێنجەم بەرهەم بهێنین، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەم و وردەکاریی چیرۆکەکانیان بۆ هەواداران ئاشکرا دەکەم، بەڵام هیوادارم ملحەمەکە بەردەوام بێت”.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە، داهاتی فیلمەکە هاوشێوەی بەشەکانی پێشوو لە دوو ملیار دۆلار نزیک بێتەوە.

