zagros news agency

مايلی سايرس پەردە لەسەر نهێنیی گۆرانییە نوێیەکەی لادەبات

مايلی سايرس، ئەستێرەی جیهانی، ئاشکرای کرد، ئەزموونی تاڵی لەدەستدانی ماڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٨، بووەتە ئیلهامبەخش بۆ گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی (Dream as One) کە بۆ فیلمی (Avatar: Fire and Ash) ئامادەی کردووە.

سايرسی تەمەن ٣٣ ساڵ، رایگەیاند کە ناونیشانی فیلمەکە “ئاگر و خۆڵەمێش” کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر ژیانی هەبووە، بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە ماڵەکەی لە مالیبو لەدەستدا. ئەو دەڵێت: “ئەزموونێکی کەسییم لەگەڵ بونیاتنانەوە لە سفرەوە هەبوو، ئەمەش بووە بنەمای سۆزداریی گۆرانییەکە”.

ئەم گۆرانییە کە هاوکاتە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ لە لۆس ئەنجلس، باس لە یەکگرتوویی، خێزان و دۆزینەوەی هێز لە کاتی تەنگانەدا دەکات. سايرس ئاماژە بەوە دەکات کە توانای هەستانەوە لە دوای شکان، جەوهەری چیرۆکی نوێی ئاڤاتارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

سامیۆل ئێڵ جاکسۆن و ئەگەری چوونە ناو جیهانی باتمان

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART