zagros news agency

ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی برینی گەدە

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤیتامینB5 ئەرکی پارێزەری کۆئەندامی هەرس دەگەڕێنێتەوە و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی برینی گەدە.

لە ماڵپەڕی “RT arabic” بڵاو کراوەتەوە،برینی گەدە بەهۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدەوە ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس ئەم برینە لەسەر گەدە و هەروەها ڕیخۆڵە باریکەش دەردەکەوێت.

جێگەی باسەزانایان گرنگییەکی تایبەت بە پێکهاتە نوێیەکان دەدەن کە پێویستن بۆ پاراستنی گەدە، لەوانەش ڤیتامینەکان.

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ڤیتامینB5کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەدە دروست دەکات و رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە، دەتواندرێت وەکدەرمانی دژە هەوکردن بەکاربهێندرێت.

برینی گەدە لەو نەخۆشیانەیە کە دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێن، بەڵام پشتگوێخستنی ئەم چارەسەرە بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی بەرکەوتنی هەندێک ئاڵۆزی تەندروستی کە لەوانەیە ژیانی کەسە تووشبووەکە بخاتە مەترسییەوە و تووشی چەند حاڵەتێکی تری بکات، لەوانەش خوێنبەربوون لەناو ناوپۆشی گەدە یان ڕشانەوە، کونبوونی گەدە دەبن.

چارەسەری برینی گەدە پەیوەستە بە پەیڕەوکردنی خووی تەندروست و وەرزشکردنی ڕۆژانە کە توندی نیشانەکانی پەیوەست بە برینی گەدە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری ئارامکەرەوە بۆ گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی جەرجیر

lana

 لە ساڵی ڕابردوو لە هەر خولەکێکدا کەسێک بە نەخۆشی ئایدز گیانی لەدەستداوە

سەڵاح

ئایا خواردنەوەی شیر یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

lana