zagros news agency

ئال پاچینۆ سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەریی فێستیڤاڵی لێ ستراسبێرگ بکات

پەیمانگای لێ ستراسبێرگ بۆ شانۆ و سینەما هەڵبژاردنی ئەستێرەی جیهانی ئەمریکی، ئال پاچینۆ، وەک سەرۆکی لێژنەی دادوەریی خولی 10ی فێستیڤاڵی سینەمایی لێ ستراسبێرگ ڕابگەیەنێت. ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو پێوەندییە مێژووییە دێت کە ئەکتەرەکە بە پەیمانگاکەوە دەبەستێتەوە، کە ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرەتاکانی ژیانی هونەریی ئەودا هەبووە. بڕیارە ئەم فێستیڤاڵە لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ماوەی نێوان 13 بۆ 15ی تشرینی دووەمی داهاتوودا سازبکرێت.

فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک فیلمی سەربەخۆ و بەرهەمی سینەماکارانی گەنج پێشکەش دەکات، هاوشان لەگەڵ سازکردنی کۆڕ و وۆرکشۆپی تایبەت بە بەهرەمەندە نوێیەکان، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەیمانگاکە بۆ دۆزینەوە و پێشخستنی تواناکانی نەوەی نوێ.

ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە جەختیان کردەوە، هەڵبژاردنی ئال پاچینۆ بۆ سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەری بەهایەکی تایبەتی هەیە، چونکە ئەو یەکێکە لە دیارترین دەرچووانی پەیمانگای لێ ستراسبێرگ، کە تێیدا بنەماکانی مێتۆدی نواندنی خوێندووە، کە دواتر لە نێوان زۆرێک لە ئەستێرەکانی هۆڵیوودا ناسرا و پەیڕەو کرا.

دوای ساڵانێک لە فێربوون و ڕاهێنان، ئال پاچینۆ بوو بە یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمای ئەمریکی، و ناوی بە کۆمەڵێک فیلمی بەناوبانگەوە بەستراوەتەوە، لەوانە “The Godfather” و “Scarface” و “Scent of a Woman”.

فێستیڤاڵی سینەمایی لێ ستراسبێرگ لەم ساڵەدا شایەتی بەشداریکردنی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و سینەماکاران دەبێت لە ڕێگەی کۆڕبەندی گفتوگۆ و دانیشتنی کراوە، لەگەڵ نمایشکردنی کارە سینەماییە نوێیەکان، بە ئامانجی کۆکردنەوەی خاوەن ئەزموونەکان لەگەڵ بەهرەمەندە بەڵێندەرەکان، و دابینکردنی سەکۆیەک بۆ فیلمە سەربەخۆکان و دروستکەرانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

چاوپێکەوتن لەگەڵ هارڤی واینستین کراوە و دەڵێت: لە زیندان دەمرم

ART

واشنتن، لیستێکی ڕەش دەداتە بەغدا

سەڵاح