zagros news agency

جۆن لیگویزامۆ سەختییەکانی ڕۆڵگێڕانی لە “The Odyssey” ئاشکرا دەکات

ئەکتەری ئەمریکی جۆن لیگویزامۆ لە هەڤپەیڤینێکدا وردەکاری سەختی کارکردنی لە فیلمی نوێی کریستۆفەر نۆلان بەناوی “The Odyssey” خستەڕوو.

ئەو ئەکتەرە ڕایگەیاند، بۆ ڕاڕەوی ئەم ڕۆڵە ناچار بووە بۆ ماوەی 14 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا هاوێنەی تایبەت بەکاربهێنێت. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی تەنیا بینایی لەدەستبدات و توانای بینینی دەوروبەری نەمێنێت.

لیگویزامۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ستافەکەی بەردەوام یارمەتییان داوە بۆ جوڵەکردن لە شوێنی وێنەگرتنەکەدا. ئەم ئەزموونە لەگەڵ کەشوهەوای ساردی زستاندا ئالنگاری دەروونی قورسی بۆ دروست کردبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی شێوازی کارکردنی کریستۆفەر نۆلانی کرد کە بەردەوام پشتیوانی لە ئەکتەرەکان کردووە. ئەم فیلمە لەسەر داستانی بەناوبانگی هۆمیرۆس وەشێندراوە و باسی گەڕانەوەی ئۆدیسیۆس دەکات.

کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ وەک مات دیمن و ئان هاساوەی و تۆم هۆلاند تێدا بەشدارن. ئ

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART