zagros news agency

داهاتی “Avatar: Fire and Ash” یەک ملیار و 241 ملیۆن دۆلارە

فیلمی سینەمایی “Avatar: Fire and Ash” توانی سەرکەوتنێکی بێوێنە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی داهاتەکەی گەیشتە یەک ملیار و ٢٤١ ملیۆن و ٧٥٦ هەزار دۆلار.

ئەم فیلمە کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە نمایشکراوە، لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (20th Century)یە و ماوەکەی ٣ کاتژمێر و ١٧ خولەکە. داهاتەکان دابەشبوون بەسەر ٣٥٣ ملیۆن دۆلار لە ناوخۆی ئەمریکا و زیاتر لە ٨٨٨ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی تری جیهاندا.

لە وەرزی نوێی ئەم فیلمەدا، خێزانی جەیک و نەیتیری ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبنەوە و لەگەڵ هۆزێکی نوێی گەلی “ناڤی” بە ناوی “گەلی خۆڵەمێش” ئاشنا دەبن، کە فارانج سەرکردایەتییان دەکات.

فیلمەکە لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆنە و کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک سام وۆرسینگتۆن، زۆی ساڵدانا، سیگۆرنی ویڤەر و کەیت وینسڵێت ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

ئەم بەشە بەهۆی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سەر هەسارەی پاندۆرا و قووڵی چیرۆکە مرۆییەکەی، توانیویەتی سەرنجی ملیۆنان بینەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ببێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی ساڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەیەکی هونەری بۆ قوتابییە بەهرەمەندەكان کرایەوە

ART

کۆمپانیای  ئه‌پڵ وەشانی IOS 17.5 زیاد کرد

سەڵاح

دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ژمارەی دانیشتووانی جیهان گەیشتە هه‌شت ملیار و١٥٦ملیۆن کەس

سەڵاح