zagros news agency

لەبارەی تەندروستی عادل ئیمامەوە؛ پەیامێکی فەرمی لە نەقیبی هونەرمەندانەوە

 

دوای بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ماڵپەڕی هەواڵیی، د. ئەشرەف زەکی، نەقیبی پیشە هونەرییەکان لە میسر، بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە تێکچوونی باری تەندروستی هونەرمەندی گەورە عادل ئیمام دەکەن.

 

زەکی ڕایگەیاند ئیمام ئێستا لەوپەڕی تەندروستیدایە و کاتەکانی خۆی لەگەڵ نەوەکانی بەسەر دەبات. ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەم جۆرە دەنگۆیانە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ بۆ ملیۆنان هەواداری ئەم ئەکتەرە لە سەرتاسەری جیهانی عەرەبیدا.

 

ئەشرەف زەکی داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و تەنهیا بۆ کۆکردنەوەی لایک و بینەر، هەواڵی ناڕاست لەسەر سیمبولە گەورەکانی هونەر بڵاو نەکەنەوە.

 

عادل ئیمام کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی لە سینەما و شانۆدا هەیە، وەک قوتابخانەیەکی هونەری دەبینرێت و هەر هەواڵێک لەسەری کاریگەری گەورەی دەبێت، بۆیە زەکی جەختی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە تایبەتمەندی و تەمەنی ئەم هونەرمەندە بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ژمارەیەک وڵات سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار دەکەن

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئێران: لەلایەن ئەمریکاوە هیچ پەیامێکمان بۆ دانووستان پێ‌نەگەیشتووە

سەڵاح