zagros news agency

تایلۆر سویفت و خەڵاتەکانی گرامی ٢٠٢٦؛ کۆتاییهاتن بە دەنگۆکان

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی گرامیدا نمایشێکی گەورە پێشکەش دەکات، ئەمەش هەوادارانی تووشی جۆش و خرۆشێکی زۆر کرد، بەڵام دەرکەوت کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە.

 

بێن وینستن، بەرهەمهێنەری ئاهەنگی گرامی، بە فەرمی ڕایگەیاند، تایلۆر سویفت لە لیستی بەشداربووان و نمایشکارانی ئەمساڵدا نییە.

 

وینستن ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دەنگۆیە تەنیا لەلایەن ماڵپەڕی “HITS”ـەوە دروستکراوە و هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.

 

تایلۆر سویفت کە خاوەنی ١٤ خەڵاتی گرامییە، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هیچ نمایشێکی لەسەر شانۆی گرامی نەکردووە، هەروەها ئەمساڵ بۆ هیچ خەڵاتێکیش کاندید نەکراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART