zagros news agency

ئێلیسا ئاهەنگێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە ئەمریکا دەگێڕێت

هونەرمەندی لوبنانی، ئێلیسا، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە روو لە ئەمریکا دەکات و ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لەو وڵاتە ساز دەکات.

ئاهەنگەکە لە 12 ئەم مانگە لە دیترویتی ویلایەتی مێشیگان لە ئەمریکا سازدەکات، ئەمەش یەکێک لە ئاهەنگەکانی دەبێت لەو گەشتە هونەرییەی بەنیازە لەو وڵاتە سازی بکات.

بڕیارە ئێلیسا زنجیرە ئاهەنگێک بۆ رەوەندی عەرەبی لە شارە جیاوازەکانی ئەمریکا سازبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو ئاهەنگانە ئاشکرا نەکراون.

لەگەل هاتنی جەژنی رەمەزان، هونەرمەندان ئاهەنگ و کۆنسیرت لە وڵاتان بۆ هەوادارانیان ساز دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەبدولفەتاح عەلی دامەزرێنەری سەنتەری قاهیرە بۆ توێژینەوەی کوردی کۆچی دوایی کرد

ART

مارتن سکۆرسێزی وەک ئەکتەر لەبەردەم کامێرای کچەکەیدا دەردەکەوێت

ART

شاکێرا کۆنسێرتەکەی دواخست و لەسەر شانۆش لەگەڵ منداڵەکانی دەرکەوت

ART