zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەی “ئاسمانی هەورە بەرزەكان” كرایەوە

پێشانگەی شێوەکار بنار پیرداود ، لەژێر ناونیشانی “ئاسمانی هەورە بەرزەکا” کرایەوە، تێیدا  چەندین تابلۆی سروشتی کوردستان خرانەڕوو.

پێشانگەکە رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و  ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری شێوەكاری بەڕێوەچوو.

پێشانگەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە گەلەریی شانەدەر بەردەوام دەبێت، کە دەکەوێتە ناو پارکی شانەدەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART