zagros news agency

ئەستێرەکانی هۆڵیوود؛ لە سەر فەرشی سوورەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان

چیتر رۆڵی ئەکتەرە ناودارەکانی هۆڵیوود تەنها لە نواندندا کورت نابێتەوە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لەوان بوونەتە دەنگێکی کاریگەر بۆ داکۆکیکردن لە پرسەکانی ژنان.

هالی بێری پێشەنگی ئەو ژنانەیە کە داوای باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات بۆ ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا.

مێریل ستریپیش بەردەوامە لە پشتگیریکردنی بزووتنەوەی MeToo بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی ئارام.

ئێما واتسۆن لە ڕێگەی کەمپەینی HeForShe کار بۆ یەکسانی جێندەری دەکات و ڕیز ویزەرسپونیش کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی دامەزراندووە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ژنە بەهێزەکان.

سکارلێت جۆهانسۆن داوای یەکسانی لە مووچەدا دەکات و کریستین ستێوارت ڕەخنە لەو سنوورانە دەگرێت کە دەخرێنە بەردەم داهێنانی ژنان.

ئەم ئەستێرانە ناوبانگی جیهانی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە ناوەوە و دەرەوەی پیشەسازی سینەما.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “دەنگی هیند رەجەب” خەڵاتی بردەوە

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART