zagros news agency

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

“The Beekeeper” یەکێک لەو بەرهەمە سینەماییانەیە کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 152 ملیۆن و 720 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 66 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 86 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.

جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

جووتیارێک پاشماوەی پەیکەری رەمسیسی دووەم دەدۆزێتەوە

ART

فیلمی “Wuthering Heights” داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا بەدەست دێنێت

ART