zagros news agency

چێنەر نزار شکۆ و مێژووی نالی شاعیر لە پەیکەرێکدا دەخاتەڕوو

پەیکەرساز چێنەر نزار، نوێترین پڕۆژەی هونەری خۆی ڕاگەیاند کە بریتییە لە دروستکردنی پەیکەری شاعیری کورد، مەلا خدر ناسراو بە “نالی” (١٨٠٠-١٨٥٦).

ئەم هونەرمەندە کارەکەی تەنیا وەک پڕۆژەیەکی تەکنیکی نابینێت، بەڵکو بە “شانازییەکی گەورە و ئەزموونێکی قووڵی مێژوویی و فەرهەنگی” وەسفی دەکات.

نالی کە بە دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان و یەکەمین شاعیر دادەنرێت کە شێوەزاری سۆرانیی کردبێتە زمانێکی ئەدەبیی بەهێز، لە ڕێگەی ئەم پەیکەرەوە جارێکی دیکە ڕەهەندە عیرفانی و کۆمەڵایەتییەکانی دەخرێنەوە بەرچاو.

چێنەر نزار لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: “وەک پەیکەرسازێک، بەرپرسیارێتی من تەنیا گواستنەوەی سیمایەکی مێژوویی نەبوو بۆ پەیکەرێکی بێ ڕۆح، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ دەرخستنی ئەو شکۆ و هەیبەتەی لە ئەدەبی نالیدا هەیە.”

ئەم پەیکەرە ئەنجامی توێژینەوەیەکی وردی هونەرییە و ئامانجی پاراستنی مێژوو و گەیاندنی پەیامی ڕەسەنایەتی زمانی کوردییە.

کارکردن لەسەر کەسایەتییەکی وەک نالی، وەک ڕێزگرتنێکە لەو بناخە فەرهەنگییەی کە ئەو شاعیرە بۆ نەوەکانی دوای خۆی بەجێی هێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

یاسین

لە بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان لە عێراق هۆشداریی دەدرێت

یاسین

خوێناویترین هێرشی ئۆکرانیا بۆ ناو قوڵایی ڕووسیا؛ ٨ کەس لە کۆگاکاندا کوژران

سەڵاح