zagros news agency

خوانێكی شاهانە بۆ پاڵێوراوانی ئۆسکاری 2026 سازکرا

هۆتێل بێڤەرلی هیڵتۆن لە لۆس ئەنجلۆس بووە ناوەندی کۆبوونەوەی ئەستێرە درەوشاوەکانی هۆڵیوود، ئەمەش بەهۆی بەڕێوەچوونی خوانی ساڵانەی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار.

ئەم بۆنەیە کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئەنجلۆس دواخرابوو، ئەمساڵ بە شکۆیەکی زۆرەوە گەڕایەوە شوێنە ڕەسەنەکەی خۆی.

ئەستێرەکانی وەک تیاینا تایلۆر، جاکۆب ئێلۆردی، ئیسان هۆک و مایکڵ بی جۆردن لە ناو ئامادەبوواندا بوون. بەڵام هەندێک غائیبی دیاریش هەبوون، لەوانە ڕیناتی ڕاینسڤی و شۆن پێن کە بەهۆکاری پیشەیی و تایبەتی نەیانتوانیبوو ئامادەبن.

لینێت هاوێڵ تایلۆر، سەرۆکی ئەکادیمیا، لە وتارەکەیدا ئامارێکی مێژوویی ڕاگەیاند؛ ئۆسکاری 2026 ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە، بە جۆرێک کە لە هەموو 24 بەشەکەدا لانی کەم یەک پاڵێوراوی نائەمریکی هەیە.

هەروەها 76 ژن لە بەشە جیاوازەکاندا پاڵێوراون کە ئەمە بەرزترین ڕێژەیە لە مێژووی خەڵاتەکەدا. خاڵێکی دیکەی نوێی ئەمساڵ زیادکردنی خەڵاتی “باشترین هەڵبژاردنی ئەکتەران”  بوو.

وەک نەریتێکی ساڵانەش، هەموو پاڵێوراوە ئامادەبووەکان وێنەیەکی بەکۆمەڵیان گرت، کە وەک سیمبولی یەکگرتوویی و لوتکەی سەرکەوتنی هونەری لە پیشەسازی سینەمادا سەیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆڕێکی رەخنەیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو

ART

شکستێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فیلمی ژیاننامەی بڕوس سپرینگستین لە بۆکس ئۆفیسدا

ART

ئاریانا گراندە ئاماژە بە گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی هونەریدا دەکات

ART